تەكسی 964
قایمقامی هەولێر: تموحم زۆرە و لە تەمەنیشم مەپرسن
964+
ژووری هەواڵ
قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر رایگەیاند، تموحی زۆرە لە داهاتوودا پۆستی باڵاتر وەربگرێت لە ناو حكومەتی هەرێمدا، ئاماژەی بەوەش دا كەسانێك هەوڵیان داوە بارودۆخی قەزای عەنكاوە بە سیاسی بكەن.
نەبەز عەبدولحەمید لە تەكسی 964 سەرنشینە و لەگەڵ ئەرسەلان عەبدوڵا گەشتێكی ناو بازاڕ و گەڕەكەكانی شاری هەولێریان كرد.
قایمقامی هەولێر باسی لە ژیانی تایبەت و ئیشوكارەكانی لە قایمقامیەت دەكات و ئەوە دەخاتەڕوو، كە مافی خەڵكی شاری هەولێر پارێزراوە و شانازی بە ئەمنیەت و ئارامی شار دەكەن.
هەروەها باسی ئەوە دەكات، كە تموحی هەیە لە داهاتوودا پۆستێكی باڵاتر وەربگرێ و وەك خۆی دەڵێت، خزمەتی زیاتری شاری هەولێر بكات.
نەبەز عەبدولحەمید، كە كوڕی شاری هەولێرە، رەتیدەكاتەوە تووڕە و توندبێت وەك لە رووخساری دیارە، بەڵكو دەڵێت، دەرگای قایمقامیەت هەموو كات بۆ ئیشوكار و گلەیی هاوڵاتیان كراوەیە.
لە بەشێكی دیكەی بەرنامەكە، قایمقام رووبەڕووی ژمارەیەك هاوڵاتی دەبێتەوە لە گەڕەكی كوردستان و نزیك بازاڕی سیم، ئەوانیش گلەیی و داواكارییەكانی خۆیان دەخەنەڕوو.
قایمقامی هەولێر، كە خۆی بۆ ئەندامیەتی دەستەی كارگێڕیی یانەی هەولێر كاندید كردووە، دەڵێت، یانەی هەولێر یانەی دایكە و تەمەنی منداڵی و گەنجیی خۆی بە دیار یارییەكانی یانەكە بەسەربردووە و خۆشەویستییەكی زۆری بۆ یانەكە هەیە.
تەكسی 964، بەرنامەیەكی نوێی مەیدانیی تۆڕی 964ـە و هەفتانە بڵاودەكرێتەوە و هەرجارەی كەسایەتییەك لەگەڵ تەكسییەكە سواردەبێت و چیرۆك و ژیانی خۆی باس دەكات و وەڵامی پرسیارەكانی پێشكەشكار دەداتەوە.