رێگاى جێگرەوە بەکاربهێنن
سبەینێ؛ لە کاتژمێر 8 بۆ 12ـى نیوەڕۆ رێگاى هەولێر بۆ کەرکوک دادەخرێت
964+
وریا فەتاح
هاتوچۆى هەولێر ئاگادارى شۆفێران دەکاتەوە کە سبەینێ شەممە، بەهۆى دانانی پردی پەڕینەوەی پیادە لەبەردەم بەشە ناوەخۆیی شەهید شەوکەت شێخ یەزیدین، بۆماوەى چوار کاتژمێر رێگاى هەولێر بۆ کەرکوک دادەخرێت.
بەپێى ئاگادارییەکە، لەلایەن تیمى ئەندازەى هاتوچۆوە، سبەینێ شەممە 5.7.2025، لە کاتژمێر 8 بۆ 12ـى نیوەڕۆ، پردى پەڕینەوەى پیادە لەبەردەم بەشەناوخۆى شەهید شەوکەت دادەنرێت.
وەک باسکراوە، لەو ماوەیەدا رێگاى هەولێر بۆ کەرکوک دادەخرێت و داواش لە هاوڵاتیان و شۆفێران دەکات، دەتوانن رێگای جێگرەوە بەکار بهێنن لە هەردوو ئاراستەى شەقامەکە.
رێنمایى بەکارهێنانى رێگاى جێگرەوە لە هەردوو ئاراستەى شەقامەکە بەم شێوەیەیە کە لە وێنەکە روونکراوەتەوە.
