لە نزیک بەنداوی سماقوڵی

منداڵێک ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانی لەدەستدا

شۆڕش قادری

لە نزیک بەنداوی سماقوڵی لە قەزای کۆیە، منداڵێک ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانی لەدەستدا.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە، کاتژمێر 5ـی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 4.7.2025، لەسەر رێگای سماقوڵی و بە دیاریکراوی لە نزیك بەنداوی سماقوڵی، ئۆتۆمبێلێک لە منداڵێکی داوە و بەسەریدا رۆیشتووە، لە ئەنجامدا منداڵەکە گیانی لەدەستداوە.

هاتوچۆی کۆیە داوا لە شۆفێران دەکات، پابەندی هێماکانی شەقام و رێنماییەکانی هاتوچۆ بن  بۆ ئەوەی نەبنەهۆی روودانی کارەساتی لەو شێوەیە.