گەنجێک لە گۆمەسپان

زۆرى نەمابوو بخنکێت؛ بەڵام تیمەکان فریاى کەوتن

وریا فەتاح

ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى، گەنجێک لە بەنداوى گۆمەسپان، لەکاتى مەلەکردن تووشى نقوم بوون دەبێت، بەڵام تیمەکانى رزگارکردن بە خێرایى فریاى دەکەون و رزگارى دەکەن.

بەرگرى شارستانى هەولێر بڵاوى کردەوە، گەنجێک کە تەمەنى 18 ساڵەى دانیشتووى قەزاى بنەسڵاوە، ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى لە بەنداوى گۆمەسپان مەلەى کردووە، بەڵام لەناکاو توشى نقوم بوون دەبێت و دەکەوێتە ژێر ئاوەکە.

وەک باسى دەکات، تیمە جێگرەکانیان کە تیمى ژێرئاوکەوتنى رووباری خەبات کە بە شێوەی 24 کاتژمێری بۆ رزگارکردنی هاوڵاتیان لە بەنداوەکەن جێگیر کراون، فریاى گەنجەکە دەکەون و رزگارى دەکەن.

دەشڵێت: دواى ئەوەى گەنجەکەیان لە مردنێکى مسۆگەر رزگار کردووە، رادەستى کەسوکاریان کردووەتەوە.