مادە خۆراکییەکان لای بریکارێکی دابەشکردنی بەشە خۆراک - وێنە: 964
ئەوەی پڕی نەكاتەوە بەشەخۆراكەكەی نامێنێت
وەزارەتی بازرگانی دوا وادە بۆ نوێكردنەوەی كارتی ئەلیكترۆنی خۆراك دیاریی دەكات
محەمەد فاتیح
1ـی ئابی 2025 دوا وادەیە
وەزارەتی بازرگانیی عێراق داوا لە هاوڵاتییان دەکات، پێش تەواوبونی وادەی دیاریکراو، داتای کارتی ئەلیكترۆنی بەشەخۆراکی خۆیان بە خێرایی نوێ بکەنەوە، ئەوەشی پڕی نەكاتەوە بەشەخۆراكەكەی دەبڕدرێت.
وەزارەتەکە دەڵێت، “پێویستە هاوڵاتیيان پەلە بكەن لە نوێكردنەوەی داتای کارتی ئەلیكترۆنی بەشەخۆراک پێش كۆتایی هاتنی وادەی دیاریکراو بۆ ئەوەی بە دووربن لە بڕینی بەشەخۆراكەكەیان”.
وتيشى، “ئەمەش وەک ئامادەکارییەکه بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی چالاکییەکانی پەیوەست بە پرۆسەکانی (جیاكردنەوە، گواستنەوە، لابردنی بلۆك و زیادکردنی تاکەکان).”
“زیاتر لە 33 ملیۆن هاوڵاتی لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی کارتی بەشەخۆراکەوە داتاکانیان نوێکردووەتەوە و رۆژی 1ـی ئابی 2025 دوا وادەی نوێکردنەوەیە”.