كاغه‌زى كیسی چیمه‌نتۆ نهێنی کارەکەیەتی
جوتیارێكی نموونه‌یی ده‌شتى هه‌ریر له دارمێوێك 7 جۆر ترێ به‌رهه‌مده‌هێنێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ده‌شتى هه‌ریر جوتیارێكى گه‌نجى نموونه‌یی هه‌یه له دارمێوێك كه به‌رهه‌مه‌كه‌ى ترێیه، حه‌وت جۆر به‌رهه‌مى جیاوازى ترێی لێ به‌رهه‌مهێناوه و ده‌ڵێت، بۆ سه‌ركه‌وتنى كاره‌كان سوودێكی زۆرى له كاغه‌زى كیسی چیمه‌نتۆ وه‌رگرتووه.
دلێر حەیدەر فاتاوه‌یی، ته‌مه‌ن 37 ساڵ، دانیشتووى گوندى فاتاوه‌ى سه‌ر به قه‌زاى هه‌ریره، ماوه‌ى 20 ساڵه سه‌روسه‌داى له‌گه‌ڵ موتربه‌كردنى دار و دره‌خته به‌رداره‌كان هه‌یه، به 964ـى وت، ئه‌م كاره له باوكى بۆى ماوه‌ته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى باوكیشی كۆچی دوایی ده‌كات به‌رده‌وامى داوه‌ته ئه‌م خزمه‌ته‌كه‌ى بۆ كشتوكاڵ كردن.
وتیشی “ئه‌وه‌ى تاوه‌كو ئێستا كردوومه و سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێناوه، له یه‌ك دارمێو كه ترێیه‌كی ره‌شی ئاسایی هه‌بوو له‌رێگه‌ى موتربه‌كردنه‌وه حه‌وت جۆر به‌رهه‌مى ترێی جیاوازم لێی به‌رهه‌مهێناوه”.
دلێر، سوودێكی زۆرى له‌و كاغه‌زه وه‌رگرتووه كه له كیسی چیمه‌نتۆدا هه‌یه و هه‌میشه دواى به‌كارهێنان فڕێدراوه به‌ڵام ئه‌و بۆ كاره‌كانى به‌كارى هێناوه و سه‌ركه‌وتوو بووه چونكه ده‌ڵێت، به‌كارهێنانى كیسه‌كه دواى موتربه‌كردن رێگرى له كه‌شی سارد و سه‌رما ده‌كات و ناهێڵێت كاریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر داره‌كه و موتربه‌كه‌دا بنێت.
ده‌ڵێت “یه‌كه‌م كه‌سم كه ئه‌و جۆره كاغه‌زه‌م بۆ موتربه‌كردن به‌كارهێناوه و تاوه‌كو ئێستا هیچ كه‌سێك بیری بۆ ئه‌وه نه‌چووه ئه‌م جۆره كاغه‌زه به‌كاربهێنێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى به‌كارهێندراوه ته‌نیا نایلۆن بووه بۆ داپۆشینى ئه‌و شوێنه‌ى موتربه‌كه‌ى لێ ده‌كرێت”.
ئه‌و ته‌نیا كارى موتربه‌كردنى له‌سه‌ر دارى ترێ نه‌كردووه به‌ڵكو به‌پێی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ى بۆ 964ـى ناردووه له دار هه‌رمێیه‌كیشدا حه‌وت جۆر به‌رهه‌مى جیاوازى لێ مه‌وتربه كردووه و سه‌ركه‌وتووه.
پلانى داهاتووى دلێر فاتاوه‌یی ئه‌وه‌یه كه له‌ناو باخچه‌كه‌یدا له پێنج جۆرى جیاوازى دار 40 جۆره به‌رهه‌مى جیاوازتر به‌رهه‌مبهێنێت.