لە گەرمیان

ئاسکێکی راو کرد  وێنەی لەگەڵ گرت و دەستگیرکرا

ژێوار خدر

راوچییەک لە گەرمیان کە دانیشتووی گوندی “لفتی ئاغا”یە، ماوەیەک لەمەوپێش ئاسکێکی راوکردووە و وێنەیەکیشی لەگەڵ لاشەی ئاسکەکەدا چرکاندووە، ئەم وێنەیە سەری خوارد و بەهۆیەوە دەستگیرکرا.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان دەڵێت، دوای ئەوەی وێنەی تۆمەتبارەکەمان دەستکەوت، مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی نەوجول بە شوێنی نیشتەجێبوونیان زانی و

بە فەرمانی دادوەر تۆمەتبارەکە دەستگیرکرا.

دەشڵێت، ئێستا تۆمەتبارەکە بەند کراوە و رێکاری یاسایی لەگەڵ دەگیرێتەبەر.