خۆی کێشا بە ئۆتۆمبیلێک

لە کۆیە شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانی لەدەستدا

ئەحمەد مستەفا

لە رووداوێکی هاتوچۆ لە قەزای کۆیە، شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانی لەدەستدا، دوای ئەوەی بەهۆی تیژڕەویی خۆی کێشا بە لاتەنیشتی ئۆتۆمبیلێک.

هاتوچۆی کۆیە دەڵێ، ئەمرۆ چوارشەممە، لە ناوشار و نزیك مزگەوتی خێرخوازان رووداوەکە رویداوە.

لەو بڵاوکراوەکەی هاتوچۆی قەزاکە کە 964 بینیوویەتی باسی ئەوەکراوە، بەهۆی رووداوەکەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستداوە.

ئەوان داوا دەکەن، شوفێران پابەندی هێماکانی شەقام و رێنمایی هاتوچۆ بن.

وێنەی کاریگەری رووداوەکە: