لە سلێمانى بۆ مانگى شەش

نرخى ئەمپێرێک کارەباى مۆلیدە 7 بۆ 9 هەزارە

964+

وریا فەتاح

بۆ مانگى رابردوو، مۆلیدە ئەهلییەکانى سلێمانى نزیکەى 230 کاتژمێر کاریان کردووە و نرخى هەر ئەمپێرێک کارەباى مۆلیدەش بە 7 تا 9 هەزار دینار دیاریکراوە.1.7.2025، لیژنەی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدەیان 40 دینار بۆ هەر ئەمپێرێک دیارى کردووە.

“لە مانگى رابردوودا، مۆلیدەکانى سلێمانى 190 تا 230 کاتژمێر کاریان کردووە، بەمەش نرخى یەک ئەمپێر لەنێوان 7.750 تا 9000 دینار، دیاریکراوە”، کارەباى سلێمانى وا دەڵێت.

ئاشکراشى کردووە، ئەو مۆلیدانەى دەکەونە سنوورى پڕۆژەى رووناکى، پێویستە پارەى مۆلیدەکانیان پاکتاو بکەن، چونکە وەک کارەباى سلێمانى باسى کردووە، چیتر ئەو مۆلیدانە کار ناکەن.

لەبارەى خشتەى پێدانى کارەباى مۆلیدە بۆ ئەم مانگە، کارەباى سلێمانى جەختى کردووەتەوە کە 24 کاتژمێرى دەبێت و هەرکاتێک کارەباى نیشتمانى کوژاریەوە دەبێت مۆلیدەکان کار بکەن.

نرخى ئەمپێرێک کارەباى مۆلیدە لە سلێمانى دیاریکرا

نرخى ئەمپێرێک کارەباى مۆلیدە لە سلێمانى دیاریکرا