"ده‌ستیان به‌سه‌ر زه‌وى هاوڵاتیان داگرتووه"
له چوارقوڕنه سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر چه‌ند كۆمپانیایه‌ك تۆمار كرا
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ژماره‌یه‌ك چالاكوانانی ناحیه‌ى چوارقوڕنە داوای یاساییان لەسەر چەند كۆمپانیایەك تۆماركرد، به‌تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى كه كۆمپانیاكان ده‌ستیان به‌سه‌ر زه‌وى هاوڵاتیاندا گرتووه.
سكاڵاكه له دادگای بەرایی رانیه له‌سه‌ر كۆمپانیاكان تۆمار كرا.
سەردار محەمەد، یه‌كێك له چالاكوانه‌كان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نووسیدا وتى، “ئه‌مڕۆ لە دادگای بەرایی رانیە بەهۆی بە هەدەردانی مافی گشتی و داگیرکاری زەوی و زار لە چوارقوڕنە داوای یاساییمان لەسەر چەند كۆمپانیایەك تۆماركرد”.
بێ ئه‌وه‌ى ناوى هیچ یه‌كێك له‌و كۆمپانیایانه ئاشكرا بكات، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، پێشتر زۆر هەوڵیانداوە لە رێگه‌ی جیاوازه‌وه فشار دروستبکەن، بەڵام بێ ئەنجام بووه و ئه‌مڕۆ ناچار بوون بچنه دادگای بەرایی و سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ن.
به‌قسه‌ى ئه‌م چالاكوانه، ئەو كۆمپانیایانە سەدان دۆنمیان زەوی داگیرکردووە، ئەوە لە کاتێکدایە فەرمانبەران چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین.
964 چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به حه‌سه‌ن زرار ، سه‌رۆكى شاره‌وانى چوارقوڕنه كرد بۆ ئه‌وه‌ى له ورده‌كارى كارى ئه‌و كۆمپانیایانه و چۆنیەتی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى زه‌وی هاوڵاتیانه‌وه بزانێت، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كه وه‌ڵام نه‌درایه‌وه.