لە شەقڵاوە کرایەوە
چەند سەنتەرێکی چارەسەرکردنی تووشبووانی ماددەی هۆشبەر دەکرێتەوە
+964
دەشتی عارف ـ هەولێر
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیای داوە چەند سەنتەرێک لە کوردستان بکاتەوە، تێدا ئەو کەسانە چارەسەر دەکات، کە تووشی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر هاتوون.
سەڵاح ئەنوەر بەگ، راوێژکار لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵاتی، بە 964ی وت، حکومەتی هەرێمی کوردستان کار دەکات بۆ کردنەوەی ئەو سەنتەرانەی کە تێدا تووشبوان بە ماددەی هۆشبەر چارەسەر دەکات، ئێستاش سەنتەرێک لە شەقڵاوە کراوەتەوە و شوێنی 500 کەسی تێدا دەبێتەوە و لە داهاتووشدا سەنتەری هاوشێوە لە دهۆک و سلێمانی و شارۆچکەکانی دیکە دەکرێتەوە”.
بەپێی ئەو ئامارانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان بڵاوی دەکەنەوە، تووشبوون بە ماددەی هۆشبەر لە كوردستان لە هەڵکشاندایە و رۆژانە بەکارهێنەران و بازرگانانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکرێن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا