دیمانێکی کاتی یەکەم نمایش‌کردنی کێڵگەکە ... وێنە؛ دەزگای مینی هەرێم.
مه‌ترسی نییه و بۆ میوانانه
له‌ناو ئۆفیسی سەرەکی دەزگای مین کێڵگەیەکی نموونەی مین داندراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌ناو ئۆفیسی سه‌ره‌كى ده‌زگاى كاروبارى مینى هه‌رێم كێڵگه‌یه‌كى نموونه‌یی مین داندراوه و ئه‌مڕۆ په‌رده‌یان له‌سه‌ر لادا، كێڵگه‌كه وه‌كو نموونه‌یه‌ك له كاره‌كانى ئه‌م ده‌زگایه‌و هیچ مه‌ترسییه‌كی، بۆ ئه‌م میوانانه‌شه كه سه‌ردانى ده‌زگاكه ده‌كه‌ن و له نزیكه‌وه كێڵگه‌كه ببینن.
کێڵگەكه، نمونەیەکی کێڵگە پیسبووەکانی کوردستانە، لە رووی هەڵکەوتەی جوگرافی و بوونی جۆری مینەکان و پاشماوەی جەنگی، هەوەها رۆڵی مینلابەر و تیمی مینپاکی لەو کێڵگەمینە نموونەییە رەنگی داوەتەوە.
عه‌لى میران، بەڕێوبەری گشتی تەکنیکی ده‌زگاى مین كه دانانى كێڵگه‌كه له‌سه‌ر پێشنیاری ئه‌و بووه، به 964ـى وت، کێڵگە مینەکە وەک نموونەیەکی سەرەکیترین چالاکیەکانی دەزگایە، کە کاری مینپاکی لە هەرێمی کوردستان پیشان ده‌دات.
وتیشی “دانانى ئه‌م كێڵگه‌یه بۆ ئه‌و میوانه بیانى و ناوخۆییانه‌یه كه ده‌یانه‌وێت بزانن كاره‌كانى مینپاكى له هه‌رێمی كوردستان چییه و چۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌جیاتى ئه‌وه‌ى بچنه ناو كێڵگه‌یه‌كی راسته‌قینه، لێره له ئۆفیسی سه‌ركى كێڵگه‌كه ببینن”.