بینای بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گەرمیان وێنە: سۆشیاڵ میدیا
پەروەردەی گەرمیان بۆ ئەو مامۆستایانەی خانەنشین دەبن
ئەگەر ناتانەوێت خانەنشین بن و بەردەوام دەبن لە خزمەت سبەی سەردانی پەروەردە بکەن
964+
ژێوار خدر
پەروەردەی گشتیی گەرمیان بۆ ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی خانەنشین دەبن دەڵێت، ئەگەر حەز بە خانەنشینی ناکەن، دەتوانن تا پێنج مانگی دیکە بەردەوام بن لە کارەکانتان.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان، ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە بۆ ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی لەدایکبووی 1.7.1965ن و لە 1.7.2025 خانەنشین دەبن، دەتوانن ئەگەر خۆیان بیانەوێت تا 31.12.2025 لە خزمەتکردن بەردەوام بن.
دەشڵێت، هەر مامۆستا و فەرمانبەرێکی دەیەوێت بەردەوامبێت لە خزمەتکردن، دەتوانێت لە سبەی دووشەممە 30.6.2025 سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەکان بکات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری.