شۆفێران ئاگاداربن

کامێراى تیژڕۆیى لە دوو رێگاى تر دادەنرێت

964+

وریا فەتاح

هاتوچۆى زاخۆ، ئاگادارى شۆفێران دەکات کە لە سەرەتاى مانگى داهاتووەوە، کامێراى تۆمارکردنى تیژڕۆیى لە دوو رێگاى سنوورى زاخۆ دادەنرین و بەرزترین خێرایى رێگەپێدراویش لەو رێگەیانە 80 بۆ 60 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.

وەک ئەوەى هاتوچۆى زاخۆ بڵاوى کردووەتەوە، رۆژى سێشەممە 1.7.2025، کامێراى تۆمارکردنى تیژڕۆیى (گەڕۆک)، لە رێگاى سەرەکى حەسەن ئاڤا لە نزیک زاڵگەى گەفن و هەروەها سەر جادەى سەرەکى عباسیکێ لە بەرامبەر شوقەکانى دریم ستى دادەنرێن.

داواش دەکات، شۆفێران پابەندبن و خێرایى رێگەپێدراو تێنەپەڕێنن.

روونیشى کردووەتەوە، لە رێگاى حەسەن ئاڤا، بەرزترین خێرایى 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا رێگەى پێدراوە و بۆ ئۆتۆمبێلى بارهەڵگریش 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

لەبارەى خێرایى لە رێگاى عباسیکێ بەرزترین خێرایى 60 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.

کامێراى پۆینت توو پۆینت 50%ـى رووداوەکانى هاتوچۆى کەمکر...

کامێراى پۆینت توو پۆینت 50%ـى رووداوەکانى هاتوچۆى کەمکردووەتەوە