حەرەمی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق - وێنە: ئاژانسەکان
سەۆکی ئێستا خانەنشین بوو
جێگری سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی بۆ سەرۆکایەتی دادگاکە پێشنیار کرا
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەنجومەنی دادوەریی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە، خانەنشینبوونی سەرۆكی دادگای فیدراڵی، جاسم محەمەد عەبودی بەهۆی باری تەندروستییەوە پەسەندکرا و خانەنشینی کرد.
لە هەمان کاتدا، داوا لە سەرۆکایەتی کۆمار کراوە، جێگرەکەی دادوەر مونزر ئیبراهیم شایستەی پێ بدرێ بە سەرۆکی نوێی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق.
بە گوێرەی بەیانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، لیژنەیەک لەسەر بنەمای مادەی (3/یەکەم و دووەم)ی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە 30ی ساڵی 2005ی هەموار کراوەتەوە، کۆبووەتەوە پەسەندی بریارەکانی کردووە.
دادوەر. مونزر ئیبراهیم حسێن لە ساڵی 1963 لە بەغدا لەدایک بووە و بڕوانامەی یاسایی لە کۆلێژی یاسا لە زانکۆی بەغدا لە ساڵی 1989 بەدەستهێناوە، لە ساڵی 1998 پەیمانگای دادوەری تەواو کردووە، خولی 21. لە ساڵی 2018 وە لە دادگای فیدراڵیدا کاردەکات و لە ئێستادا وەک جێگری سەرۆکی دادگای فیدراڵی و سەرۆکی دەستەی تاوانەکان و ئەندامی یەدەگی دادگای باڵای فیدراڵی لە ئەرکدایە.