هۆکارەکەی نەزانراوە

لە زاخۆ سەموونخانەیەک سووتا

شۆڕش قادری

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە زاخۆ ئاگر لە سەموونخانەیەک کەوتەوە و سەرجەم کەلوپەلەکانی سووتان.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی زاخۆ، کاتژمێر 2:05 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 29.6.2025 لە گەڕەکی شەعبانیکێ، بەهۆکارێکی نادیار ئاگر لە سەموونخانەیەک بەربووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمێکی بەرگری شارستانی زاخۆ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و توانیویانە ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە.

بەرگری شارستانی زاخۆ راشیگەیاندووە، ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام بووەتەهۆی سووتانی سەرجەم کەلوپەلەکانی ناو سەموونخانەکە.