"ئەوانەی مافی نیشتەجێبوونیان نییە"

داواکاری گشتی ئێران بۆ هاوڵاتیانی بیانی: خێرا لە وڵاتەکەمان بڕۆنە دەرەوە

964+

شۆڕش قادری

داواکاری گشتی ئێران داوا لەو هاوڵاتییە بیانیانە دەکات کە مافی نیشتەجێبوونیان نییە، هەرچی زووە لە وڵاتەکەی بچنە دەرەوە.

محەمەد مۆحێدی ئازاد داواکاری گشتی ئێران لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ژمارەیەک لەو فەرماندە سەربازییانەی لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژران، رایگەیاند، “ئەو هاوڵاتییە بیانیانە بەشێوەی نایاسایی لێرەن و مافی نیشتەجێ بوونیان نییە، هەرچی زووتر خاکی ئێران جێبهێڵن، ئەگەرنا رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە”.

دوای راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئێران و ئیسرائیل، هێزە ئەمنییەکانی ئێران سەدان کەسیان بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل دەستگیر کردووە و شەش کەسیش هەر بەو تۆمەتە لەسێدارە دراون.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤیش، فشاری ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران بۆ سەر هاوڵاتیانی بە نەتەوە جووی ئەو وڵاتە زیاتر بووە و ئاژانسی هەواڵی هێرانا ئاشکرایکردووە، لە چەند رۆژی رابردوودا، لانیکەم 35 کەسیان لە شارەکانی شیراز و تاران بانگ کراون و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا کراوە.

ئەمڕۆ لە تارانی پایتەختی ئێران رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی نزیکەی 60 کەس لەو فەرماندە سەربازیانە و زانا ئەتۆمیانەی لەشەڕی 12 رۆژەی ئیسرائیلدا کوژران، بەڕێوەچوو.

دوای هێوربوونەوەی دۆخی ئێران رۆژانە بەدەستە خەڵک راپێ...

دوای هێوربوونەوەی دۆخی ئێران رۆژانە بەدەستە خەڵک راپێچی زیندانەکان دەکرێن