باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا:

میلیشیاکان هۆتێلەکانی هەرێمی کوردستانیان کردووەتە ئامانج

وریا فەتاح

لە نوێترین و مەترسیدارترین هۆشداریدا، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند، گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە پشت ئەو هێرشانەن کە دەکرێتەسەر ئەو هۆتێل و شوێنانەی لە هەرێمی کوردستان بیانییەکان رووی تێدەکەن.

ئەمڕۆ شەممە 7ـی ئازاری 2026، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکی ئەمنیدا بۆ هاوڵاتییانی، بە راشکاوی دەڵێت: “گروپە میلیشیاکان و تیرۆریستەکانی سەر بە ئێران بەردەوامن لە دروستکردنی مەترسی بۆ سەر سەلامەتیی گشتی و بانگەشەی هێرشکردنە سەر هاوڵاتییان و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەکەن”.

بەپێی هۆشدارییەکە، ئامانجە نوێیەکانی ئەو گروپانە دیاری کراون کە ئەمانەن:

1. هۆتێلەکانی هەرێم: باڵیۆزخانەکە دەڵێت، “هۆتێل و ئەو شوێنانەی بیانییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق سەردانی دەکەن، کراونەتە ئامانج.”

2. ژێرخان: هێرشکردنە سەر شوێنە هەستیارەکانی ژێرخانی عێراق.

باڵیۆزخانەکە داوا لە هاوڵاتییانی دەکات، خۆیان لە شوێنە گشتییەکان بەدوور بگرن و “پڕۆفایلی خۆیان نزم راگرن” (واتە دەرنەکەون)، ئەوانەشی ناتوانن بگەڕێنەوە، دەبێت لە شوێنێکی پارێزراودا (پەناگە) خۆیان حەشار بدەن.