زیاتر لە 200 نەخۆشی دەروونی دەحەوێنێتەوە

نەخۆشخانەی نیشتمانیی تەندروستی دەروونی لە هەولێر لە قۆناغی كۆتاییدایە

964+

محەمەد فاتیح

لە هەولێر نەخۆشخانەیەكی تایبەت بۆ چارەسەركردنی نەخۆشانی دەروونی دەكرێتەوە و ئێستا كارەكانی لە قۆناغی كۆتاییدایە، بڕیارە زیاتر لە 200 نەخۆش لەخۆبگرێت.

ئەمڕۆ شەممە 28.6.2025  پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، نەخۆشخانەی نیشتمانیی تەندروستیی دەروونی زیاتر لە 200 نەخۆش دەحەوێنێتەوە و لەسەر رووبەری 35 هەزار مەتر دروستکراوە، لە شەش باڵەخانە پێکهاتووە و لەگەڵ باڵەخانەیەکی خزمەتگوزاری و باڵەخانەی کارگێڕی، هەروەها دوو باڵەخانە بۆ ژنان، یەکیان بۆ نەخۆشیی درێژخایەن و یەکێکی دیکەش بۆ نەخۆشی کورتخایەن”.

وتيشى، “بۆ پیاوانیش بەهەمان شێوە بۆ نەخۆشانی درێژخایەن و کورت خایەن، رووبەڕی تەواوی باڵەخانەکان 15 هەزار مەترە، هەر باڵەخانەیەک لە نهۆمێک بۆ دوو نهۆم پێكهاتووە، رێژەی سەوزایی لە نەخۆشخانەکە سەدا 60ـی پێدراوە، چونکە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر دەروونی نەخۆشەکان دروست دەکات”.