دەستەی مافی مرۆڤ وادەڵێت
تەندروستی و ناوخۆ کار لەسەر چارەسەرکردنی کەموکوڕیەکانی بەندیخانەیەکی هەولێر دەکات
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ده‌ڵێت، له‌سه‌ر داواكارى ئه‌وان، لیژیەیەکی تایبەتی هاوبەش له وەزارەته‌كانی تەندروستی و ناوخۆ پێكهێندراوه کار لەسەر چارەسەرکردنی کەم و کوڕیەکانی ناو گرتوخانه‌ى گرتن و گواستنەوەی هەولێر دەکات.
داواكارییه‌كه‌ى دواى ئه‌وه دێت كه بە نوسراوێکی فەرمی بۆ فەرمانگەی تەندروستی هەولێر ئاماژەیان بە کەم و کوڕیەکانی ناو گرتووخانەكه‌ى هه‌ولێر کردبو.
مافى مرۆڤ ده‌ڵێت، فەرمانگەی تەندروستی هەولێر وەڵامی ئه‌وانى داوەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە بۆ بەدواداچونی کەم وکوڕیەکان و هەڵسەنگاندنی رەوشی تەندروستی لیژنەیەک دروستکراوە لەنێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه .
به‌پێی نوسراوەکە، لیژنەکە کۆنوسێکی ئامادە کردوە بۆ ریزبەندی کەم و کوڕیەکان و بۆ ئەو مەبەستە چەند بڕیارێکی دەرکردوە بۆ چارەسەری ئەو کێشەو کەموکوڕیانە و دابینکردنی بینای تازە و ئامێری تاقیگەو دەرمان و کارمەندی پێویست.