لە یەکەم رۆژی ساڵی تازەدا نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوەیە
ئیسرائیل - ئێران
کاریگەرى شەڕەکە لەسەر نرخى نەوت بەردەوامە
964+
وریا فەتاح
لەدواى راگەیاندنى ئاگربەست لە نێوان ئێران و ئیسرائیل، نرخى نەوت بەخێرایى دابەزى، هەروەک چۆن لە کاتى شەڕەکەدا بەخێرایى بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ شەممە 28.6.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوتدا، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنتی ئەمریکی بە 67 دۆلار و 77 سەنت دیاری کراوە.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساس بە 65 دۆلار و 52 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوای هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل و لە ماوەى کەمتر لە دوو هەفتەدا نرخى هەر بەرمیلێک نەوت زیاتر لە 10 دۆلار بەرزبووەوە و لە چەند رۆژی رابردووشدا، هەڕەشەی دەسەڵاتدارانی تاران بۆ داخستنى گەرووى هۆرموز، نرخى یەک بەرمیلى بۆ دەوروبەری 79 دۆلار بەرز کردەوە، بەڵام هەر لەگەڵ قسەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەرباری ئاگربەستی نێوان تاران و تەلئەبیب، نرخی نەوت یەکسەر داڕما و هاتەوە بن 70 دۆلار.