نامه‌یه‌ك دوای 107 ساڵ گه‌یشت

+964

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌به‌ریتانیا نامه‌یه‌كى ونبووى ته‌مه‌ن 107 ساڵ دۆزرایه‌وه‌، كه‌ له‌ ساڵى 1916 نێردراوه‌، به‌ڵام به‌ده‌ست خاوه‌نه‌كه‌ى نه‌گه‌یشتووه‌، ئه‌و ماڵه‌ش كه‌ پێویست بووه‌ له‌كاتى خۆیدا ئه‌وه‌ نامه‌یه‌ وه‌ربگرێت ئێستا رووخاوه‌.

به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ رۆژنامه‌ى گاردیانى به‌ریتانى بڵاویكردووەته‌وه‌، دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ 16.2.2023، ئه‌و نامه‌ ونبووه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌، له‌سه‌ر زه‌رفى نامه‌كه‌ش، مۆری جۆرجى پێنجەم و هێمای پۆستی باپ و سیدنهامی لەسەرە.

جورجى پێنجه‌م، كوڕى پادشا ئیدواردى حه‌وته‌م و نه‌وه‌ى شاژنه‌ ڤیكتۆریا بووه‌، له‌ ماوه‌ى ساڵانى 1910 تاوەكو 1936 پادشاى به‌ریتانیا و ئیرله‌ندا و ئیمپراتۆڕى هیندستانیش بووه‌.

نامەکە، لەلایەن کریستابێل مێنێلـەوە ئاڕاستەی کەتی مارشی هاوڕێی کراوە کە لە شاری باپ، ئه‌وكات لە پشوودا بووە. كه‌ کریستابێل مێنێل، کچی بازرگانێکی دەوڵەمەندی ناوچەکەیە بە ناوی هێنری توک مێنێله‌وە.

بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ستیڤن ئۆکسفۆرد، سەرنوسەری گۆڤاری The Norwood Review کە گۆڤارێکی مێژوویی ناوخۆییە، نامەکە بەمشێوەیە دەستپێدەکات “کەیتی ئازیزم، ئایا یارمەتییەکەت بە قەرز دەدەیت، من هەست بە شەرمەزارییەکی زۆر دەکەم دوای ئەوەی وتم ئەوەی لە بازنەکەدایە من کردوومە”.

ستیڤن ئۆکسفۆرد دەشڵێت، “پێدەچێت نامەکە لە ئۆفیسی ریزکردنی سیدنهام ونبووبێت کە داخراوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “پێموایە سیدنهام په‌ره‌ى پێدەدرێت و نۆژەندەکرێتەوە، دەبێت ئەم نامەیەیان دۆزیبێتەوە کە لە شوێنێکدا شاراوەتەوە، رەنگە لە پشت هەندێک مۆبیلیاتەوە کەوتبێت”.

ئەو خانوەی کە نامەکە ئاراستەی کراوە، لە مێژە روخێنراوە و ئێستا له‌گه‌ڵ زه‌وى ته‌ختكراوه‌، بەشێک لە نامەکە خوێندنەوەی قورسە، بەڵام باسی ناخۆشی کەسێک دەکات.

گلێن، تەمەن 27 ساڵ لەوبارەیەوە دەڵێت، “کاتێک لەگەڵ لوسی خۆشەویستم بۆ یەکەمجار ئه‌و نامەیەمان بینی، پێمانوابوو ساڵی 2016 یه‌، به‌ڵام دواتر كه‌ لێی وردبووینه‌وه‌ بینیمان مۆری پاشای لەسەرە، درکمان بە ساڵی 1916 کرد، بۆیە پێمانوابوو رەنگە باش بێت بیکەینەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “دەستمان بەوەوە گرت و هەوڵماندا شیکاری بکەین، هەرچەندە هەندێکیان خوێندنەوەیان قورسە و پاشان پەیوەندیمان بە کۆمەڵگەی مێژوویی ناوخۆییەوە کرد، چونکە پێموابوو لەوانەیە بتوانن باسی ئەو کەسانەمان بۆ بکەن کە بەشدارن لە نامەکەدا”.