"هیچ مەزرەعەیەک نەسووتاوە"

وتەبێژی بەرگری شارستانی: ئاگرەکەی گوندی قەرەچناغە کۆنتڕۆڵکرا

964+
پەری ساڵح

ئاگرەکەی گوندی قەرەچناغە لە سنوری قوشتەپە لەلایەن پێنج تیمی بەرگری شارستانی هەولێرەوە کۆنتڕۆڵکراوە و هیچ زیانێکی گیانیشی نەبووە، وتەبێژی بەرگری شارستانی وادەڵێت.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەوروبەری کاتژمێر 11 ئاگرێک لە کۆگایەکی نەوتی گوندی قەرەچناغە لە سنوری قوشتەپە کەوتەوە، بە وتەی شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر ئاگرەکە کەمێک پێش ئێستا کۆنتڕۆڵکراوە و ، ئەوەی سووتاوە هەندێک کەلوپەلی زیادەی ئەو شوێنەیە، تانکی گازەکان ئاگریان گرتووە و زیانی گیانی نەبووە، هیچ مەزرەعەیەکیش نەسووتاوە.

باسی لەوەشکرد بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە پێنج تیمی بەرگری شارستانی و سێ ئۆتۆمبێل لەوێبوون.

تانکی نەوتی بەتاڵ کرد و کۆگایەکی سووتاند

تانکی نەوتی بەتاڵ کرد و کۆگایەکی سووتاند