وەڵامەکە لای پسپۆڕە سەربازییەکەی 964ـە

لە شەڕی ئێران و ئیسرائیلدا کێ براوە بوو؟

964+

شۆڕش قادری

بەقسەی پسپۆڕە سەربازییەکەی 964، شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل براوەی نەبووە و بەیەکسانبوون بۆ هەردوولا کۆتایی هاتووە.

دوای راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئێران و ئیسرائیل، عەقید سەلام ئەسعەد پسپۆڕە سەربازییەکەی 964 وردەکاری زیاتری لەبارەی شەڕی نێوان ئەو دوو وڵاتە ئاشکرا کرد و وتی، “هەموو جیهان بەدوای وەڵامی ئەو پرسیارەدا دەگەڕێت، کە کێ براوەی جەنگەکە بوو؟، بەڵام لە راستیدا ئەو شەڕە براوەی نەبووە و بە یەکسانبوون بۆ هەردوولا کۆتایی هاتووە، هەردوو لایەنی شەڕیش زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە”.

باسی لەوەشکرد، موشەکەکانی خەیبەر و شەهاب سێی ئێران خستنەخوارەوەیان زۆر زەحمەتە و ناگیرێنەوە و بە وردی ئامانجەکانیان دەپێکن، لەبەرامبەریشدا ئیسرائیل بە هاوکاری ئەمریکا، ئاسمانی ئێرانی کۆنتڕۆڵ کردبوو.

عەقید سەلام ئەسعەد ئەو دەستەواژەیەی روونکردنەوە کە لەناو هاوڵاتیانی کوردستان باوە و بە بەشێک لە موشەکەکانی ئێران دەوترێت بۆیلەر، ئەو وتی، “ئەو تانکی سوتەمەنی موشەکەکانە لە نیوەی رێگا لێدەبنەوە و سەری موشەکەکە و بەشەکەی دیکەی دەگاتە ئامانجی خۆی.

"دەزانین ئێران یۆرانیۆمی لە كوێ شاردووەتەوە"

ئێران: چیدیکە هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە...

ئێران: چیدیکە هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ناکەین