دیمەنی یەکێک لە میوەدرۆشەکانی شەامی چوارچرا.وێنە.شارەوانی سلێمانی
لەگەڵ چەندین زیادەڕۆیی تر
میوەفرۆشەکانی سەرشەقامی چوارچرای نوێ لە سلێمانی لابران
توانا نەقی
بەشی لابردنی زیادەڕۆیی شارەوانی سلێمانی هەڵمەتێکی لابردنی زیادەڕۆییان لە چەند شەقام و گەڕەکێکی سلێمانی ئەنجامدا و میوەفرۆشەکانی دوو سایدی چوارچراشیان لابرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەشی لابردنی زیادەڕەۆیی و سەرپێچی سەر بە سەرۆکایەتیمان و تیمی چاودێری هەڵمەتێکیان ئەنجامدا لە چەند شەقام و گەڕەکێکی شار.
شارەوانی ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هەڵمەتەکەدا رێکاری یاسایی بەرامبەر بە دوکاندارەکان و ئەو هاوڵاتیانەی زیادەڕۆییان کردبووە سەر شۆستە و شەقام لە سنوری شەقامی 30 مەتری ئازادی و گەڕەکی قادراوا گیرایە بەر.
لەلایەکی دیکەشەوە هەستاون بە لابردنی میوەفرۆشەکانی سەر شەقامی دووسایدی چوارچرای نوێ کە سکاڵای زۆری هاوڵاتیانی لەسەر بوو ە و ببووە هۆی دروستکردنی ئاستەنگی هاتوچۆ.