بۆ یەک شەوە

هێڵی گەرمی 115 لە سلێمانی رادەوەستێت

ژووری هەواڵ

هێڵی گەرمی 115 و سەرجەم هێڵەکانی دیکەی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی بۆ ماوەیەک رادەگیرێن.
ئەمڕۆ سێشەممە 24.6.2025، بەرگری شارستانی سلێمانی رایگەیاند، ئەمشەو بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر لە 12:00ـی شەو بۆ 8:00ـی بەیانی پەیوەندی مەکەن بە هێڵی گەرمی 115.
هۆکاری راگرتنی هێڵەکە بەهۆی ئەنجامدانی چاکسازییە تێیدا، بەرگری شارستانی سلێمانی وا دەڵێت.
لەبری هێڵی گەرمی 115، هاوڵاتیان بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو، دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە کاتییانەوە بکەن:
07701506868
‌ 07705047001