بۆ هەژار و کەمدەرامەتەکانە - social media
زیاتر لە پێنج هەزار خێزان لێی سوودمەند دەبن
نەوتە بێبەرامبەرەکە لە سلێمانی چۆن دابەش دەکرێت؟
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
یەک ملیۆن و حەوت هەزار لیتر نەوت لەناو شاری سلێمانی بەسەر خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و کەمدەرامەتاندا دابەش دەکرێت.
وابڕیارە دابەشکردنەکە سبەی شەممە 18.2.2023 لەناو سەنتەری شاری سلێمانی دەستپێبکرێت.
تۆڕی 964 دەزانێت، لیژنەیەکی بەڕێوەبەرایەتی ئاماری سلێمانی هەموو ئەو ماڵانەى دیاری کردوون کەخاوەن پێداویستیی تایبەتن، یان هەژار و کەمدەرامەتن و نەوتەکەیان پێدەدرێت.
کاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی964ی راگەیاند: لەناو سەنتەری شاری سلێمانی یەک ملیۆن و حەوت هەزار لیتر نەوتی بێبەرامبەر کە بەغدا ناردوویەتی دابەش دەکرێت.
دەشڵێت، دابەشکردنەکە سەرەتا خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لەریزبەندی یەکەمدان و دوای ئەوان کەمدەرامەت و هەژارەکان دێن.
بەپێی بەدواداچوونی تۆڕی964، زیاتر لە پێنج هەزار خێزان لەو نەوتە سوودمەند دەبن.