"سوپاسی سەرۆک ترەمپ دەكەم"

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئاگربەستی ئێران و ئیسرائیل دەكات

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند پێشوازییەكی گەرم لە ئاشتی و ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەكات، هەروەها سوپاسی سەرۆكی ئەمریكاش دەكات.

نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ سێشەممە 24.6.2025 لە تۆڕی ئێكس نووسیویەتی

“زۆر بەهێز باوەڕم وایە تاکە رێگای بەردەوام بەرەو سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانی بەردەوام لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لە گفتوگۆی گشتگیر و بنیاتنەر و لێکتێگەیشتنی یەکتردایە لە نێوان هەموو لایەنەکاندا”.

هەروەها نووسیویەتی، “سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی سەرۆک ترەمپ و سەرکردەکانی دیکە دەکەم بۆ پابەندبوونیان بە دیپلۆماسی و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی ململانێیەکان لەم کاتە گرنگەدا”.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەرۆكی ئەمریكا ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێرانی راگەیاند، كە لە 12 رۆژی رابردوودا شەڕێكی توندیان كرد و زیانی زۆریان بەیەكتر و ناوچەكەش گەیاند.