ئێران لێیدا

رۆیتەرز: دەنگی مووشەک و بۆردومان لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ دەبیسترێت

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، شایەتحاڵ پێیان راگەیاندوون، لە ئاسمانی قەتەڕ دەنگی مووشەك و بۆردومان دێت.

هەروەها ماڵپەڕی ئێكسیۆس بڵاویكردەوە، ئێران شەش مووشەكی ئاراستەی بنكەی سەربازیی ئەمریكا كردووە لە قەتەڕ.

ئێكسیۆس لە بەرپرسانی ئیسرائیلی زانیارییەكەی وەرگرتووە.

هاوکات كەناڵی جەزیرە وێنەی راستەوخۆی هێرشەكانی بڵاوكردەوە، كە سیستمی بەرگریی بنكەی سەربازیی ئەمریكا رووبەڕووی مووشەكەكانی ئێران دەبێتەوە.

ئەمڕۆ سەرۆک ئەركانی سوپای ئێران عەبدولڕەحیم موسەوی بە تەلەڤزیۆنی فەرمیی وڵاتەكەی راگەیاند، وەڵامی هێرشەكەی ئەمریكا بۆ سەر بنكە ئەتۆمییەكان دەدەنەوە و بەسەریاندا تێناپەڕێت.

موسەوی هێرشەكانی ئەمریكای بە “تاوان و پێشێلكاری” ناوبرد و رایگەیاند، بێ وەڵام نابێت.

وتیشی، لەوە پاشەكشە ناكەین سزای ئەمریكا بدەین.

قەتەڕ ئاسمانی وڵاتەكەی داخست

قەتەڕ ئاسمانی وڵاتەكەی داخست