گرافیک؛ 964+
نامه‌یه‌كی فه‌رمى بۆ سه‌رۆك وه‌زیران ناردووه
رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ پەروەردە داوا له عێراق ده‌كات موچەی مامۆستایانى هه‌رێم بنێرێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ پەروەردە، داوا له سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌كات بڕیارى راگرتنی موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانى هه‌رێم رابگرێت و موچه‌كه‌یان بۆ بنێرێت.
رێکخراوهكه كه به EI ناسراوه و به واژۆی ده‌یفید ئیدواردز ئه‌میندارى گشتى نامه‌یه‌كی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى حكومه‌تى ئیتیحادی عێراق ناردووه، ئاماژه به‌وه ده‌كات رێكخراوه‌كه‌یان به نوێنه‌رایه‌تى 33 ملیۆن مامۆستا و فه‌رمانبه‌رى په‌روه‌رده‌یی له 375 رێكخراوى ئه‌ندام له جیهاندا كه یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستانیش KTU یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانه، نیگه‌رانى خۆی بۆ دوا بڕیارى حكومه‌تى عێراق له‌باره‌ى راگرتنى موچه‌ى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌ربڕیوه.
داوایكردووه، به‌وپه‌ڕی رێزه‌وه له‌و بڕیاره‌یان پاشگه‌زببنه‌وه كه بۆ موچه‌ى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمی كوردستانیان داوه، ده‌ڵێت “پێویسته مافه‌كانى كه‌رتى گشتى له سه‌رووى ململانێی سیاسییه‌وه دابندرێت و پێدانى موچه‌یان له‌كاتى خۆیدا جگه له‌وه‌ى پابه‌ندبوونێكی قانونیه هاوكات پابه‌ندبونێكی ئه‌خلاقیشه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، مامۆستایان رۆڵى سه‌ره‌كیان له بونیاتنانى وڵات و ره‌خساندنى ئاشتى و گه‌شه‌پێدان و یه‌كڕیزییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌یه.
رێكخراوه‌كه له پاڵ مامۆستایانى كوردستان و ته‌واوى مامۆستایانى عێراق ده‌وه‌ستێت و داوا له حكومه‌تى ئیتیحادى ده‌كات به‌په‌له ته‌واوى موچه‌كانى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران بدات و بۆئه‌وه‌ى سستمى په‌روه‌رده و فێركردن به سه‌لامه‌تى هه‌نگاوه‌كانى خۆى ته‌واو بكات.