کارتی ئەلیکترۆنی خۆراک. وێنە:پسولەی خۆراکی هەولێر.
ماوەیەكی كەمیان بەدەستەوە ماوە
با هاوڵاتیانی هەڵەبجە پەلە بكەن لە پڕكردنەوەی كارتی خۆراك
964+
محەمەد فاتیح
هەڵەبجە یەكەم پارێزگای هەرێمی كوردستان بوو، خزمەتگوزاری پڕكردنەوەی كارتی خۆراكی پێگەیەندرا بە شێوەی ئەلیكترۆنی، ئێستاش لایەنی پەیوەندیدار دوا وادەی بۆ دیاریكردوون و داوایان لێدەكات پەلە بكەن لە پڕكردنەوەی كارتەكە.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، بنکەی پسولەی خۆراکی پارێزگای هەڵەبجە داوا لە هاوڵاتیانی سنوورەكە دەكات، پەلە بكەن لە پڕکردنەوەی کۆبوونی خۆراکی ئەلیکترۆنی، چونكە ماوەیەكی كەمیان بە دەستەوە ماوە.
وتيشى، “سەرجەم هاوڵاتیانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە ئاگادار دەکەینەوە، کە چەند رۆژێکی کەم ماوە بۆ پڕکردنەوەی کۆبوونی خۆراکی ئەلیکترۆنی و دوا وادە تا 1.7.2025 دەبێت و پێویستە پێش ئەو وادەیە هاوڵاتیان بەشداریی بکەن، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بتوانن سوودمەند بن لە بەشەخۆراکی مانگانە”.
لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان لەسەر هێڵن بە مەبەستی یارمەتیدانی هاونیشتمانیان بۆ پڕكردنەوەی كارتی خۆراك و بەردەوام ئاگاداری و رێنمایی بڵاودەكەنەوە و تەنانەت لە هەولێری پایتەختی كوردستان كارمەندەكان سەردانی ئەو ماڵانە دەكەن، كە كێشەیان لە پڕكردنەوەی كارتی خۆراكی ئەلیكترۆنی هەیە و یارمەتیان پێشكەش دەكەن.