گرافیک؛ 964+
رێكخراوێكی ژینگه‌یی: 100% ده‌ستى مرۆڤى تێدابووه
لە ماوەی 20 ساڵی رابردوو %50 دارستان و پاوانی هەرێم له‌ناوچوونە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێكخراوێكی ژینگه‌یی له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێت، له‌ماوه‌ى 20 ساڵی رابردوو دا %50 دارستان و پاوانی هەرێم به‌هۆكارى جیاوازه‌وه له‌ناوچوونه و ساڵ به ساڵیش رێژه‌ى دارستانه‌كان رووى له كه‌مى كردووه.
مه‌عروف مه‌جید، سه‌رۆكى رێكخراوى ئاینده بۆ پاراستنى ژینگه به 964ـى وت، به‌پێی ئه‌و ئاماره فه‌رمییه‌ى له وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ وه‌ریگرتووه، له ساڵی پەنجاکان هەرێمی کوردستان خاوەنی پێنج ملیۆن دۆنم دارستان و پاوان بووە، به‌ڵام ساڵانى دوو هه‌زاره‌كان ته‌نیا دوو ملیۆن و 500 هەزار دۆنم پاوان و دارستانى ماوه‌ته‌وه.
وتیشی “هۆكاره‌كانى له‌ناوچوونى دارستانه‌كانى هه‌رێم جیاوازن كه زۆربه‌یان له‌رێگه‌ى سووتانه‌وه له‌ناوچوون و 100% یش ده‌ستى مرۆڤى تێدابووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، %97ـی دارستانەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستاندایە، له‌هه‌رێمیش نزیکەی 85%ـی داری خۆڕسک داری بەڕووە.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه رێكخراوه‌كه له وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێمى وه‌رگرتووه، لە ساڵی 2015، رێژەی سەوزایی گشتی هەرێم 12% بووه و زۆرترین دارستانی خۆڕسکى هه‌رێم له پارێزگاى دهۆکه و بۆ دارستانى ده‌ستكردیش سلێمانی له پلەی یەکەم دێت.