موچەی فەرمانبەرانی هەرێم چی بەسەر هات؟

“داوا لە حكومەتی هەرێم كرا بڕیارەكانی دادگای فیدڕالی جێبەجێ بكات”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ هەر چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق كۆبوونەوەیان كرد، لە بارەی پرس ناردنی موچەی فەرمانبەرانی كوردستانیش لە راگەیاندراوێكی كۆبوونەوەكەدا باسی ئەوە كراوە، هەرێم بڕیارەكانی دادگای فیدڕالی جێبەجێ بكات”.

كۆبوونەوەی چوار سەرۆكایەتییەكە ئەمڕۆ یەكشەممە 22.6.2025 بە بەشداریی سەرۆك كۆمار، سەرۆك وەزیران، سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بەڕێوەچوو.

بە پێی راگەیاندراوی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی، لە كۆبوونەوەكەدا باسی لە شەڕی ئیسرائیل و ئێران و بارودۆخی ناوچەكە و پاراستنی سەروەریی عێراق كراوە، بە تایبەتی بەزاندنی ئاسمانی عێراق لە لایەن ئیسرائیلەوە.

هەروەها لە بارەی بارودۆخی سیاسی، ئابووری و كۆمەڵایەتی گفتوگۆیان كردووە، جگە لەوە لە بارەی كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان قسەیان كردووە.

بە گوێرەی راگەیاندراوەكە، لە بارەی موچەی فەرمانبەرانی كوردستانەوە نووسراوە ، “داواكرا حكومەتی هەرێم بڕیاری دادگای فیدڕالی جێبەجێ بكات، بۆ ئەوەی حكومەتی ئیتیحادییش بتوانێت پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت و هەموو كێشەیان لە رێگەی دەستوور و یاسا چارەسەر بكرێن”.

هاوكات بە گوێرەی راگەیاندراوەكە لەسەر چەند بابەتێكی دیكەش گفتوگۆیان كردووە.

چۆن ژیانتان بەبێ موچە رێکدەخەن؟

چۆن ژیانتان بەبێ موچە رێکدەخەن؟