وەزارەتی بازرگانیی عێراق

“بایی شەش مانگ ئەرزاق و سێ ساڵیشە لە گەنمدا لە خەم رەخساوین”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی بازرگانی عێراق دڵنیایی بە عێراقییەکان دا، کە کۆگاکانی بەشەخۆراكی مانگانە بایی شەش مانگ پڕن و كێشەیان نییە، لە گەنمیشدا سێ ساڵە خۆبژێوییان بەدەستهێناوە.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ یەكشەممە 22.6.2025 لە راگەیاندراوێكدا دەڵێت، “وەزارەت کۆگاکانی بەشەخۆراكی بە رادەی پێویست بۆ ماوەی شەش مانگ دابین كردووە، سێ ساڵیشە خۆبژێوی لە گەنمدا بەدەستهێناوە بەهۆی ئەو پاڵپشتییەی کە پێشکەشی جوتیارانی عێراق کراوە”.

“بڕی زیاتری شەش مانگ لە بابەتەكانی سەبەتەی بەشەخۆراک لە رێگەی کەرتی تایبەتەوە هاوردە كراوە، حکومەت کاریشی کردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی هاوردەکردنی هەندێک کەلوپەلی خۆراک و کەمکردنەوەی باجی گومرگی بۆ سفر، ئەمەش بۆ ئاسانکاری هاوردەكردنی خۆراک و دڵنیابوون لە کۆگایەکی باشی پێداویستییە سەرەتاییەکان”.

وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، “وەزارەت 12 ژەمی تەواوی بۆ ئەو خێزانانە تەرخانکردووە، کە لە خوار هێڵی هەژاریدان و چاودێریی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.

بەهۆی شەڕی ئیسرائیل و ئێرانەوە، مەترسی لە ناوچەكە دروست بووە لە كەمبوونەوەی خۆراك و وەستانی پرۆسەی بازرگانی، بە تایبەتی لە عێراق و هەرێمی كوردستان و ئێران.

پڕۆژەی كارتی خۆراک داوا دەكات پەلە بكەن لە نوێكردنەوەی...

پڕۆژەی كارتی خۆراک داوا دەكات پەلە بكەن لە نوێكردنەوەی داتاكانتان