نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

پەرلەمانی ئێران بڕیاری داخستنی گەرووی هورمزی پەسەند کرد

964+

ژووری هەواڵ

پەرلەمانی ئێران رەشنووسی بڕیارنامەی داخستنی گەرووی هورمزی پەسەند کرد و پێشبینیی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 22.6.2025، میدیای فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، پەرلەمانی وڵاتەکە دەنگی دا بە پەسەندکردنی بڕیاری داخستنی گەرووی هورمز بەڕووی کەشتییەكاندا.

بەگوێرەی میدیای فەرمیی ئێران، ئەم بڕیارە لەدوای پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

گەرووی هورمز یەکێک لە کۆنترین رێڕەوە ئاوەکان لە جیهاندا، کە بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافیاکەیەوە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئاسیا بە وڵاتانی رۆژئاوای ئاسیا دەبەستێتەوە.

بەهۆی ئەوەی زۆرێک لە نەوتهەڵگرە گەورەکان بەو رێڕەوەدا تێدەپەڕن، پێشبینی وایە داخستنەکەی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاو لە نرخی نەوتدا.

ئێستاش، بەردەوامى جەنگ و ترس لە داخستنى گەرووى هورمز، نرخى نەوتى لە ئاستێکى بەرزدا هێشتووەتەوە و نرخی بەرمیلێک گەیشتووەتە سەرووی 76 دۆلار.

مەترسى داخستى گەرووى هورمز؛ ئەوروپا ناچار دەکات دەرگا...

مەترسى داخستى گەرووى هورمز؛ ئەوروپا ناچار دەکات دەرگاى گفتوگۆ بۆ ئێران بکەنەوە