"خەونی ئەتۆم لە ناوبرا"

 وەزیری بەرگری ئەمریکا: بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانمان وێران کرد 

964+

توانا نەقی

دوای هێرشەکانی شەوی رابردووی ئەمریکا بۆسەر بنکە ئەتۆمیە زەبەلاحەکانی ئێران ئێستا وەزیری بەرگری ئەو ولاتە رایگەیاند بەتەواوی بنکە ئەتۆیەکانمان لەناو بردووە.

پیت هیگسیس وەزیری بەرگری ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، زیاتر لە 20 موشەکی تۆماهۆکیان گرتووەتە بنکە ئەتۆمیەکان و خاپووریان کردووە.

دەشڵێت، لە هێرشەکاندا نە سوپا و نە هاولاتی نەکراونەتە ئامانج و بەڵکو تەنیا بنکە ئەتۆمیە مەترسیدارەکان بە ئامانج گیراون.

وەزیری بەرگری ئەمریکا ئاماژی بەوەشکرد، هێرشەکانیان زۆر بە سڕی ئەنجامداوە و چەند کەسێکی کەم لە جێبەجێکەران و ئەوانەی پلانەکەیان داڕشتووە ئاگادار بوون.

هیچ سیستەمێکی بەرگری ئاسمانی ئێران توانای رووبەرووبوونەی موشەک و فڕۆکەکانی نەبووە، بۆیە خەونی ئەتۆمی ئێرانمان لەناو برد، وەزایری بەرگری ئەمریکا وادەڵیت.

وەزیری بەرگری ئەمریکا لەگەڵ سودانی باسی حوسییەکانیان ...

وەزیری بەرگری ئەمریکا لەگەڵ سودانی باسی حوسییەکانیان کردووە