مەیدانی ئازای لە تاران. وێنە: سۆشیال میدیا
" ئەمریکا غەدری لە گفتوگۆی دیبلۆماسی کرد"
وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هیرشەکانی ئەمریکا پێشێلکردنی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشە
964+
توانا نەقی
ئەمریکا گورزی خۆی وەشاند و بە فڕۆکەی B2 سەرجەم بنکە ئەتۆمیەکانی ئێرانی بۆردومان کرد بەمەش هاتە ناو شەڕەکەوە و وەزارەتی دەرەەی ئێرانێش دەڵێت، پێشێلکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشیە ئەم کارەی ئەمریکا.
وەزارەتی دەرەەی ئێران ئەم بەیانییە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت،
دەستدرێژی سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر یەکپارچەیی خاک و سەروەریی نەتەوەیی وڵاتێکی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بە هاوبەشی تاوانکاری و هاوکاری ژێمی تاوانکاری زایۆنیستی ئەنجام دراوە جارێکی دیکە ئەوە نیشان دەدات کە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا دوژمنایەتی گەلی ئێران دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هەموو توانای خۆیەوە لە بەرامبەر دەستدرێژییە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئەو تاوانانەی ئەنجامی داوە مافی خۆی دەسێنێت و چییان پێبکرێت دەیکەن.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران زیاتری وتووە، “تاوانی ئەمریکا لە هێرشکردنە سەر دامەزراوە ناوەکیە ئاشتیخوازەکانی ئێران، کە لە بەرەبەیانی دەیەمین رۆژی دەستدرێژیی سەربازیی ئیسرائیل بۆ سەر نەتەوەی ئێران ئەنجامدرا، ئەوە نیشان دەدات کە سیاسەتی ئەمریکا کەوتووەتە دەست باندێکی تاوانکار”
هێرشی سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەکانی ئێران نەک هەر پێشێلکارییەکی ئاشکرا و بێ وێنەیە لە میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەتایبەتی بنەمای قەدەغەکردنی بەکارهێنانی هێز و ڕێزگرتن لە یەکپارچەیی خاکی و سەروەری نیشتمانیی دەوڵەتان، بەڵکو پێشێلکردنی بڕیارنامەی 2231ی ئەنجومەنی ئاسایش و گورزێکی ترسناکە لە ڕژێمی نەهێشتنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی کە لەلایەن ئەندامێکی هەمیشەیی وڵاتەوە ئەنجامدراوە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.
“نابێت جیهان لەبیری بکات کە ئەوە ئەمریکا بوو غەدری لە دیپلۆماسی کرد و هانی ئیسرائیلی دا بۆ ئاگر تێبەردان لە پرۆسەی دیپلۆماسی و ئێستاش لە درێژەی پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل لە یاسا و تاوانەکان، شەڕێکی مەترسیدار لە دژیئێران دەستپێکردووە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران وا دەڵێت.