شارەزایەک روونى دەکاتەوە

کاریگەری شەڕی ئێران و ئیسرائیل لەسەر ژینگەى هەرێم چیە؟

964+

دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى

شارەزایەکى بوارى ژینگە پێى وایە، شەڕە بەردەوامەکانى ناوچەکە هۆکارن بۆ پیسبونی ژینگەى هەرێم، مەترسى خۆیشى پیشان دەدات لە ئەگەرى تەقینەوەى ئەتۆمى.

خالید سلێمانی شارەزای بواری ژینگە بە 964ـى وت،” ئەو شەڕانەی لەم ناوچەیەدا روویداوە و روودەدەن، کاریگەری لەسەر ژینگەی هەرێمی کوردستان جێدەهێڵن،  ئێستا  ئەو شەڕەى لە نێوان ئیسرائیل و ئێران دروستبووە، مەترسیان دروستکردووە”.

ئەو شارەزایە، مەترسى خۆى پیشاندەدات لە تەقینەوەى ئەتۆمى و ئەو کارەساتە ژینگەییانەى دروستى دەکەن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ترس لە دووبارەبوونەوەی كارەساتی چێرنۆبڵ هەیە؟

ترس لە دووبارەبوونەوەی كارەساتی چێرنۆبڵ هەیە؟