دیمەنی یەکێک لە ئامبوڵانسەکان ... وێنە؛ 964+
له شاره‌زوور و گه‌رمیانه‌وه بۆ هه‌موو ناوچه‌كانى هه‌رێم
تیمێكی فراوانى ئامبوڵاس 12 ساڵه ته‌رمى هاوڵاتیان بێ به‌رامبه‌ر ده‌گوازنه‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ى 12 ساڵه تیمێكی ئامبوڵانس له ناوچه‌كانى شاره‌زوور و گه‌رمیانه‌وه به‌بێ به‌رامبه‌ر ته‌رمى هاوڵاتیان بۆ ناوچه جیاوازه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌گوازانه‌وه و سه‌رپه‌رشتیارێكی ئه‌و تمه‌ش ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه تاوه‌كو ئێستا به‌هه‌زاران ته‌رمی هاوڵاتیانیان به‌بێ به‌رامبه‌ر گواستووه‌ته‌وه.
له ساڵى 2013 به چه‌ند ئامبوڵانسێكی كه‌م ده‌ستیان به‌م كاره خێرخوازییه كردووه و له ئێستاشدا ژماره‌ى ئه‌مبوڵانسه‌كانیان بووه‌ته 12 ئامبوڵانس.
حسێن حاجى محه‌مه‌د یه‌كێك له سه‌رپه‌رشتیارانى ئه‌م تیمه و جه‌نازه شۆرى مزگه‌وتى ده‌روازه‌یه له شاره‌زوور به 964ـى وت، ته‌واوى ئامبوڵانسه‌كانیان له‌لایه‌ن خه‌ڵكى خێرخوازه‌وه بۆ دابین كراوه و ئه‌وانیش پلانێكی رێكوپێكیان بۆ هاتوچۆى ئامبوڵانسه‌كان رێكخستووه و كاره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
وتیشی “تاوه‌كو ئێستا به‌هه‌زاران ته‌رمى هاوڵاتیانمان به‌بێ به‌رامبه‌ر بۆ ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستان گواستووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت له‌ماوه‌ى ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا ته‌نیا یه‌ك ئامبوڵانس 15 هه‌زار ته‌رمى پێ گوازراوه‌ته‌وه”.
تیمى ئامبوڵانسه‌كان، ئاگاداریەکیان بۆ تەواوی دانیشتوانی حەوزەی شارەزوور و دەربەندیخان و ئیدارەی گەرمیان و دەوروبەری بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه لیژنەیەکی رێکخستنی کاره‌كانیان داناوه کە بۆ گواستنەوەی تەرم لە نێوان شارەکانی کوردستان بەبێ بەرامبەر و بۆ هەر کەسێک له‌هه‌رێمی كوردستان کە پێویستیان به ئامبوڵانس بوو پەیوەندی بەم ئامبوڵانسانەوە بكه‌ن له‌رێگه‌ى ئەم ژمارانەوە:
– ئامبوڵانسه‌كانی شارەزوور
– 07501583688
07701583688
07702163016
07502163016
07701594876
07501594876
ئامبوڵانسه‌كانى دەربەندیخان
07703665151
07733451313
ئامبوڵانسه‌كانى سەیدسادق
07741511314
07501549690
07722145331
07501093310
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه كه ئەگەر هاوڵاتیان پێویستیان به ئامبوڵانسه‌كگان بوو 24 کاتژمێر بەبێ بەرامبەر لە خزمەتیاندان بەبێ جیاوازی.
روونیان كردووه‌ته‌وه، ئەگەر کەسێک لە سلێمانی لێی قەوما بەبێ گوێدانە ئەوەی خەڵکی چی شارێکە پەیوەندی بە ژمارەکانی ئامبوڵانسی شارەزورەوە بکەن چونکە نزیکترین شوێنە لە سلێمانیەوە .
ئەگەر هەر کەسێک لە هەر شوێنێکی تری کوردستان لێی قەوما و ئەو ژمارانەی سەرەوە نەیانتوانی وه‌ڵامى پەیوەندیه‌كانیان بدەنەوە ئەوا ده‌توانن پەیوەندی بەم ژمارانەوە بكه‌ن:
07701546352
07733905252