"شه‌ڕه‌كه سه‌خت و قوڵ ده‌بێت"
به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوتری CIA مه‌ترسییه‌كانى به‌شدارى ئه‌مریكا له‌شه‌ڕى ئێران ده‌كات
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوتری هه‌واڵگری ئه‌مریكا كه به CIA ناسراوه ئاشكراى ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هێرش بكاته سه‌ر ئێران، ده‌چێته ناو شه‌ڕێكی ناوچه‌یی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كه زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت بتوانێت به‌ئاسانی لێی بێته ده‌ره‌وه و ده‌شڵێت “شه‌ڕه‌كه سه‌خت و قوڵ ده‌بێت”.
لیۆن پانێتا، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوتری CIA كه هاوكات وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكاش بووه، به كه‌ناڵى سی ئێن ئێنی وڵاته‌كه‌ى راگه‌یاند، ئه‌مریكا دوو ده‌یه له‌مه‌وبه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كرد كه چووه ناو عێراقه‌وه، چونكه به چوونى بۆ ناو ئه‌م وڵاته شه‌ڕێك ده‌ستپێكردووه كه ساڵانێكی زۆری خایاند.
وتیشی “ئه‌م هه‌ڵه سیاسییه وانه‌یه‌ك ده‌بێت كه پێویسته سه‌رۆك كۆمار فێری ببێت چونكه ئه‌گه‌ر ئێستاش بچێته ناو شه‌ڕه‌كه‌وه و هێرش بكاته سه‌ر ئێران، گومانی تێدا نییه ئه‌مریكا له‌و خاڵه‌دا له شه‌ڕێكی ناوچه‌ییدا ده‌بێت”.
لیۆن پانێتا ده‌شڵێت، له‌وانه‌یه چوونى ئه‌مریكت بۆ ناو شه‌ڕه‌كه هێرشێكی ئاسمانی بێت، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئه‌مریكا تێوه‌ده‌گلێت له شه‌ڕێكدا له‌گه‌ڵ ئێران و ئاگر له ناوچه‌كه به‌رده‌دات.
لێدوانه‌كه‌ی لیۆن پانێتا له كاتێكدایه كه ململانێی ئیسرائیل و ئێران ده‌چێته ده‌یه‌مین رۆژی خۆیه‌وه، سه‌رنجه‌كان روو له كۆشكی سپی و بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكان بۆ چوونه ناو ململانێكان و لێدانی ئێران.