هاوڵاتیانی بازیان هاواریان لێ هەستاوە

بەشەنۆكی بایەعیی كرم لێیداوە

964+

عەزیز عەبدوڵا – بازیان

هاوڵاتیانی بازیان گلەییان هەیە لە بەشەخۆراکی مانگانەی ئەمجارە و دەڵێن نۆكەكەی كرم لێیداوە، بە ڤیدیۆش پشتڕاستی

دەكەنەوە و بۆ 964یان ناردووە.

پشتیوان محەمەد هاوڵاتییەكی دانیشتووی بازیانە،  گرتەڤیدیۆیەکی بۆ 964 ناردووە و وتی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 19.6.2025 چووم بۆ لای یەکێک لە بریکارەکانی خۆراک بینیم بەو شێوازەیە و بەشێکی زۆری کرم لە نۆكەكەی تێدایە، بە خێزانەکەمم وت، ئەوە فرێ بدە کەڵکی خواردنی نییە، سەرمان لێ شێواوە و نازانین ئەمە بەشەخۆراکی مانگی چەند بووە ئێمە وەرمانگرتوە.

وتیشی، ویستم بچم بیبەم بۆ لای قایمقامی قەزای بازیان و خۆی بەچاوی خۆی بیبینێت و لێی بپرسم، ئایا ئەمە شیاوی ئەوەیە بدرێت بە هاوڵاتیانی ئەم شارە یان نا، بەڵام دیاربوو ئەمڕۆ لە دەوامی فەرمی نەبوو.

پشتیوان ڤیدیۆیەكی وێنە گرتووە و بۆ 964ی ناردووە، كە بە روونی دیارە كرم و وزیندەوەری دیكە لە نۆكەكەی داوە و كەڵكی بڕاوە.

ئەو هاوڵاتییە دەڵێت، بەشەخۆراکەکەم لەماڵەوە هەڵگرتوە، تا بزانم کەی لیژنەکانی لایەنی پەیوەندیدار دێن و بەدوای ئەم بابەتەدا دەچن، بۆئەوەی بەچاوی خۆیان ئەو خواردنانە ببینن کە دراون بە ئێمە”.

964بۆ ئەم پرسە پەیوەندی کرد بە ئیسماعیل ئەحمەد قایمقامی قەزای بازیان، بەڵام دوای زیاتر لە چەند جارێک، پەیوەندییەکەی بەردەست نەبوو.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئایا وەزیری بازرگانیی عێراق بەهۆی بایەعییەكەوە بانگهێ...

ئایا وەزیری بازرگانیی عێراق بەهۆی بایەعییەكەوە بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت؟