بۆ ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان

رۆژانی هەینی سەیرانگەکانی دۆڵی شاورێ و دەربەند قەدەغەیە

964+

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین لە نووسراوێکدا ئاگاداری شۆفێری ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان و جام رەشەکان و ماتۆڕسکیلە بێسەرەتاکان دەکاتەوە، نابێت رۆژانی هەینی سەردانی سەیرانگەکانی دۆڵی شاورێ و دەربەند بکەن.

هاتوچۆی راپەڕین دەڵێت، رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلانە دەگرنە بەر، کە سەردانی ئەو ناوچەیە دەکەن، دەستیشیان بەسەردا دەگیرێت.

“ئەو ماتۆڕسکیلانەی تۆمارکراون و شۆفێرەکانیان پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆن و پێداوێستی خۆپارێزیان بەکارهێناوە رێگەیان پێدەدرێت بچنە ئەو شوێنانە”، هاتوچۆی راپەڕین وا دەڵێت.

هاتوچۆی راپەڕین بە تایبەت رۆژانی هەینی، لە شوێنە گەشتیارییەکان مەفرەزە دادەنێت و ئامانج لەم کارەی دابینکردنی کەشێکی ئارامە بۆ گەشتیاران و هاونیشتمانیان.

قه‌ره‌داغ بەدەست ماتۆڕسكیل و سه‌گى بێلانە دەناڵێنێت

قه‌ره‌داغ بەدەست ماتۆڕسكیل و سه‌گى بێلانە دەناڵێنێت