لە سنووری تەقتەق

درۆنێک کەوتە خوارەوە

ژێوار خدر

درۆنێک لە سنووری  تەقتەق کەوتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبوو.

ئاسۆ مستەفا، قایمقامی قەزای تەقتەق هەواڵەکەی بۆ 964 پشتڕاست کردەوە و وتی، درۆنەکە لە کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە لە گوندی شەیتان کە ئیستا ناوەکەی گۆڕاوە بۆ تازە دێ کەوتووەتە خوارەوە و ئاگری گرتووە.

وتیشی، درۆنەکە دوور بووە لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان و زەرەر و زیانی گیانی و ماددی نەبووە.

لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل چەند رۆژێکە چەندین درۆن و موشەک لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان دەخرێنە خوارەوە یان دەکەون، تاوەکو ئیستا هیچ کام لەم رووداوانە هیچ زیانێکی گیانیان لێ نەکەوتووەتەوە.