دیمەنێکی پێشتری یەکێک لەو راهێنانەی کە JCCـى هه‌ڵه‌بجه ئەنجامی داوە.
كۆنسوڵگەری چین پاڵپشتی دارایی ده‌كات
له هه‌ڵه‌بجه پڕۆژه‌ى 122 فریاگوزارى بۆ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ڵه‌بجه پڕۆژه‌ى 122 فریاگوزارى بۆ چین و توێژه جیاوازه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان ده‌گرێته‌وه، تیایدا راهێنانى جۆراوجۆر له‌سه‌ر بابه‌تى جیاواز ئه‌نجام ده‌درێن.
پڕۆژه‌كه، بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان JCCـى هه‌ڵه‌بجه و رێكخراوی زانستی پزیشكی كوردستان بە پاڵپشتی دارایی كۆنسوڵگەری گشتی چین لە هەرێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پڕۆژه‌ى 122 فریاگوزارى، بریتیه له ئه‌نجامدانى ئه‌و راهێنانانه‌ى كه بۆ فریاگوزارى سه‌ره‌تایی بۆ هه‌ر رووداو‌و پێشهاتێك پێویست بێت.
فریاد نه‌جمه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌رى JCCـى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى وت، له‌رێگه‌ى ستافى راهێنه‌ر و تیمه‌كانیانه‌وه پڕۆژه‌كه له 4.7.2025 بۆ ماوه‌ى پێنج رۆژ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
ئه‌و وانانه‌ى له‌ناو پڕۆژه‌كه، بەشێوەی پراكتیكی و تیۆری ده‌وترێنه‌وه بریتین فریاگوزاری سەرەتایی بۆ شاخەوانان، بۆ رووداوی هاتوچۆ، زمان هەڵگەڕانەوە، خوێنبەربوون، شکان، باری چاکبوونەوە، هەناسەدانی دەستکرد، بوژانەوەی دڵ، شۆک، گیرانی بۆری هەوا، گواستنەوەی بریندار، شکانی بڕبڕەکان و سوتان.
وتیشی “پێشتریش به‌شێكی ئه‌م جۆره فریاگوزاریانه بۆ ژینگه‌پارێزانى هه‌ڵه‌بجه وه‌كو راهێنان به‌ڕێوه‌چووه، به‌ڵام له‌م پڕۆژه‌یه‌دا ده‌مانه‌وێت ته‌واوى چین و توێژ و فه‌رمانگه‌كانى هه‌ڵه‌بجه سوودمه‌ند بن”.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه: كه به‌شدارى كردنى هاوڵاتیان و چینه‌كان له‌م پڕۆژه‌یه بێ به‌رامبه‌ره و به‌شداربووش له‌كۆتایی راهێنه‌كاندا ده‌بێته خاوه‌ن بڕوانامه.