قه‌ته‌ڕییه‌كان ده‌بنه خاوه‌نی مانچێسته‌ر یونایتد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
راپۆرتە رۆژنامه‌وانییه‌کان ئاشکرایان کردووە، دەستەی وەبەرهێنانی قەتەڕ خەریکە لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا کڕینی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی یه‌كلاده‌كاته‌وه.
خانه‌واده‌ی گلایزه‌ری ئه‌مریكی، كه ئێستا خاوەنی یانەی مانچێسته‌ر یونایتدن، لە مانگی تشرینی دووه‌می رابردوودا ئۆفەری فرۆشتنی یانەکەیان راگەیاند.
رۆژنامەی ئیندیپێندنتی ئینگلیزی، ئاشكرای كرد میری قەتەڕ هەفتەی رابردوو ئۆفەرێکی بۆ کڕینی یونایتد پێشکەش کردووە.
سه‌رچاوه‌كه دووپاتی کردووەتەوە، میری قەتەڕ خەریکە گرێبەستەکە کۆتایی پێدەهێنێت، چونكه هیچ ركابه‌رێكی نییه، هه‌رچه‌نده بازرگانێكی ئینگلیزی به ناوی جیم راتكڵیف ئۆفه‌ری بۆ كڕینی یانه‌كه هه‌بووه، به‌ڵام پاره‌كه‌ی میری قه‌ته‌ڕ زۆر زیاتره.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ ماجید خلێفی، سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی ستاد ده‌وحه‌ی قه‌ته‌ڕی، له ئه‌كاونتی خۆی له توویته‌ر پۆستێكی كردووه و نووسیویه‌تی، مانچێسته‌ر یونایتد بووه قه‌ته‌ڕی.