لە شۆریجەی کەرکوک
پیاوێک تەمەنی 73 ساڵە و واز لە ئوتوە کۆنەکەی ناهێنێ
+964
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لە گەڕەکە دێرین و نێودارەکەی کەرکوک، پیاوێکی تەمەن 73 ساڵە عەشقی ئوتوە کۆنەکەی تێکەڵ بە ژیان و کاروکاسپی کردووە و ناتوانێ دەستبەرداری ببێ.
حەبیب ئەحمەد یان حەبیب ئوتوچی ناو ئەم پیاوەیە، وا ماوەی 57 ساڵە لە گەڕەکی شۆرجەی شاری کەرکوک خەریکی کاری ئوتوکردنی جلوبەرگە، پیاوانی گەڕەک و شار، دۆست و بێگانە کە بزانن بزانن کارەکەیان رەزامەندی ئەوانی لێ دەکەوێتەوە، جلوبەرگی بۆ دەبەن.
حەبیب سووتانی دوکانەکەی بەهۆی رووداوێک و گیان لەدەستدانی براکەی، نەبووە بەهۆکاری بەیەکجاری واز لە کارەکەی بهێنێ و جارێکی دیکە دەستی داوەتە ئوتووەکەی و هەەچی چرچ و لۆچی جلە سافی کردووە.
حەبیب ئەحمەد لە ساڵی 1952 لە دایکبووە لە تەمەنی 16 ساڵی چووەتە بەغدا، ئەو کە لە فیچەرێکی 964 بەشداری کرد وتی، ماوەی دوو ساڵ بەشاگردی لە دوکانێکی ئوتوی جلوبەرگ لە بەغدا کاری کردووە.
لەساڵی 1970 گەڕاوەتە بۆ کەرکوک و لەگەڵ برایەکی ئوتویەکی فەرەنسی-یان هاوردە کردووە و لە گەڕەکی شۆرجە دایانناوە، دوای پێنج ساڵ دوکانەکەیان دەسوتێت و برا گەورەکەی بەهۆی کاریگەری ئاگرەکە گیان لە دەستدەدات.
حەبیب ئوتوچی مردنی براکەی نابێتە بەهۆکاری ئەوەی ئارەزووەکەی بمرێنێ، جارێکی دیکە لە گەڕەکی شۆریجە و بە دیاریکراوی لە نزیک حەمامەکەی شۆریجە دوکانێک دیکە دادەنێت، لە ساڵی 1991 ئوتوکەی فەرهود دەکرێت.
بەڵام، دوای ئەو رووداوەش ئوتویەکی ئەمریکی دەستی دوو لە شاری بەغدا دەکڕێت و دەیهێنێتەوە بۆ کەرکوک و تاوەکو ئێستا کاری پێ دەکات و مشتەری زۆر و تایبەتی رۆژانەی هەیە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا