هاندەرێكی زۆر لە یاریی نەورۆز و كەربەلا ئامادەن

“لەبەر نەورۆز وازم لە ریال مەدرید هێناوە”

964+

دیلان محەمەدجەزا

سەرەڕای دڵەڕاوكێ و بێتاقەتی هاوڵاتیانی كوردستان و سلێمانی بە تایبەتی بەهۆی شەڕی ئێران و ئیسرائیل و نەبوونی موچە، كەچی ئەمشەو ژمارەیەكی زۆری هاندەران روویان لە یاریگەی نەورۆز كردووە بۆ ئامادەبوون لە یاریی نێوان نەورۆز و كەربەلا لە خولی ئەستێرەكانی عێراق لە تۆپی پێ.

خانمە هاندەرێكی نەورۆز بە 964ی وت، حەزدەكات نەورۆز بیباتەوە و چەند گۆڵیش بكات بەزیادبێ.

هاندەرێكی دیكەش، كە دیارە وەرزشدۆستە، وتی، لە هەموو یارییەكی نەورۆز لە یاریگە ئامادە دەبێت و تەنانەت لە یارییەكانی دەرەوەی سلێمانیش بەشدار دەبێت.

هاندەرەكە دەڵێت، لەو بارودۆخە سەیركردنی یاری، دڵەڕاوكێ كەمدەكاتەوە.

هەروەها ئاشكرای كرد، لەبەر یانەی نەورۆز وازی لە سەیركردنی یارییەكانی ریال مەدرید هێناوە و خۆی هاندەری ئەو یانەیە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

یانەی نەورۆز هاواری لێ هەستاوە

یانەی نەورۆز هاواری لێ هەستاوە