“ئەگەر مەعاش هەبێ هیچ لە گۆڕێ نییە"
نرخی سەوزە و میوە لە گومرگی هەولێر هیچ نەگۆڕاوە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
بەپێچەوانەی پێشبینییەکانەوە گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کاریگەری نەبووە لەسەر نرخی ئەو سەوزە و میوەیەی لە بازاڕی گومرگی هەولێر هەیە و لە وڵاتی ئێرانەوە هاوردە دەکرێت بۆ هەرێمی کوردستان وەک فرۆشیاران دەڵێن، “شەڕ هەبێ و نەبێ هیچ لە بازاڕی گومرگی هەولێر ناگۆڕێت”
پەیامنێری هەولێری 964 بە درەنگی شەو سەردانی گومرگی هەولێری کردووە و پرسیار لە هاوڵاتییەک دەکات سەبارەت بە گۆڕانی نرخەکان و ئەویش دەڵێت، شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئێران کاریگەری نەبووە لەسەر نرخەکان، هیچ نییە و تەنیا کەمێ ترس هەیە کاتێ هەواڵەکان دەبینیت.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر