"دوعاکانتم لەبیر ماوە و هاتم سوپاست بکەم"
پەیامنێری 964 بە چەپکێ گوڵەوە چوو بۆ لای ئەو حاجیەی دوعای بۆ کردبوو
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
حاجی یاسین هەر گەیشتە ماڵی خودا دوعای بۆ دیلانی پەیامنێری 964 و خەڵکی کوردستان کرد، لە پاداشتی ئەو چاکە گەورەیەی دیلان بە چەپکێ گوڵەوە گەیشتە ماڵەکەی بۆ پێشوازی و پێکەوە دەمەتەقێیەکی خۆشیان کرد و باسی کەعبەی کرد.
حاجی یاسین ئەمساڵ بەخت یاوەری بوو ناوی بۆ حەج هاتەوە و لە 19.5.2025 لە رێگای فڕۆکەوە بەرەو مەککە و مەدینە بەڕێکەوت، بەرلە رۆیشتنی باسی دڵخۆشی خۆی بۆ کردین و بەڵێنیشیدا دوعای بەرەکەت بۆ دیلان بکات، هەرلەوێ بەڵێنەکەی لەبیرنەکرد و بە ڤیدیۆ بۆی ناردەوە کە لەو شوێنە پیرۆزە دوعای بەخێر و بەرەکەتی ژیانی بۆ دەکات.
حاجی یاسین باسی لەوەکرد، بەجێهێنانی فەریزەی حەج یەکێکە لە کارە قورسەکان و ئەو کەسەی بەجێیدەهێنێت زۆر هیلاک دەبێت.
بەهۆی شەڕی ئیسرائیل و ئێرانەوە رێگای فڕۆکەی حاجی یاسینیش گۆڕا بۆ وشکانی و دوێن بە پاس گەیشتەوە سلێمانی .
پێداچوونەوە: پەری ساڵح