دایە حاجییەک دووعا بۆ هەمووان دەکات

بە چاوی پڕ فرمێسکەوە بەرەوە ماڵی خودا دەڕوات

دیلان محەمەد جەزا

ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجیانی ماڵی خودا ؛ە فڕۆکخانەی سلێمانییەوە بەڕێ دەکەون بۆ وڵاتی سعودیە، لەناویاندا دایە حاجییەک بە قسەی شیرین ماڵئاوایی دەکات و دەڵێت دووعا بۆ هەموکەس و هەموو دونیا دەکەم.

دایە حاجیەکە کە خەڵکی پێنجوێنە بۆ پەیامنێری 964 قسە دەکات و دەڵێت، دوعای ژنهێنان و ئەولادی ساڵحت بۆ دەکەم، هەروەها سوپاسی مێردەکەیی و کورەکان و کچەکانی کرد وزۆر دڵخۆشە بە سەفەرە پیرۆزەکەی.

ئەو دەڵێت، 15 سالە ناو دەنوسێت ئەمسال ناوی گەڕاوەتەوە و لە خۆشیا دەڵی پڕبووە و چاوەکانی فرمێسک راناگرن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی